کوردستانی

لەبارەی روفاتی ئەنفالکراوانەوە روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی روفاتی ئەنفالکراوانەوە روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
 
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت ئەو دەنگۆیەی کە باس لە بەخاکسپاردنی 171 روفات لە ئەنفالکراوانی گەرمیان دەکات لەلایەن بەغداوە دوورە لە راستییەوە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 21ی ئابی 2023 کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "بەدواداچوونمان لەبارەی ئەو پرسەوە کردووە و لەگەڵ دکتۆر زەید، بەڕێوەبەری پزیشکی دادی بەغدا قسەمان کردووە و دەرکەوتووە کە تەواوی ئەو زانیارییانە ناڕاستن و سەرجەم روفاتەکان لە شوێنێکی شیاودا پارێزراون".
 
باسی لەوەشکردووە "دوای رێککەوتنیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی چۆنیەتی ناردنەوەی رووفاتەکان، سەرجەمیان بەڕێدەکرێن بۆ زێدی خۆیان".
 
روونیشی کردووەتەوە "کەسوکاری ئەنفالکراوان دڵنیا دەکەینەوە کە ئەو قسە و باسانە راست نین و پێشتریش لەگەڵ پزیشکی داد و گۆڕە بەکۆمەڵەکان کۆبووینەتەوە و خۆشمان لە نزیکەوە چووینەتە حزووری روفاتەکان".
Qaiwan
Qaiwan