کوردستانی

دوو کەس لە ئاکرێ خنکان

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو کەس لە ئاکرێ خنکان
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
 
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێ رایدەگەیەنێت تەنها لەمڕۆدا دوو کەس بە دوو هۆکاری جیاواز و لە دوو شوێنی جیاواز خنکاون و لە ئێستادا تەرمەکانیان لە پزیشکی دادە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 21ی ئابی 2023 عەقید ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێ بە مەودا میدیای راگەیاند "گەشتیارێک بەناوی زەرغەم فازڵ کە تەمەنی 40 ساڵ بووە و خەڵی بەغدا بوو، لە رووباری گەلی زەنتا خنکاوە و تەرمەکەشی لەئێستادا رەوانە کراوە بۆ پزیشکی دادی ئاکرێ".
 
باسی لەوەشکردووە "کەسێکی دیکە بە ناوی تەتو عەلی کە تەمەنی 52 ساڵ بووە و نیشتەجێی گوندی گرگۆران بووە لە ناحیەی گردەسێن بەهۆی هەڵکەندنی بیری ئاوەوە خنکاوە و لە قوڵییەکی زۆردا ئۆکسجینی نەماوە، لەئێستادا تەرمەکەی رەوانەی پزیشی دادی شێخان کراوە".

Qaiwan
Qaiwan