کوردستانی
سبەی ئەم کەسانە مووچەکانیان وەردەگرن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
نوێنەری گشتیی وانەبێژانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت سبەینێ سێشەممە شایستە داراییەکانی مانگی شەشی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 21ی ئابی 2023 عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی وانەبێژانی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەینێ سێشەممە مامۆستایانی وانەبێژ شایستە داراییەکانیان بۆ مانگی شەش وەردەگرن و تاوەکو رۆژی پێنجشەممە سەرجەم وانەبێژان لە پەروەردەکانی هەرێمی کوردستان مووچەکانیان وەردەگرن ".
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیاش، وانەبێژانی هەرێم ماوەی 55 رۆژە مووچەکانیان وەرنەگرتووە و لە دۆخێکی دارایی سەختدان، شایستە داراییەکانیشیان لەنێوان 200 تاوەکو 400 هەزار دیناردایە و مانگانە لە کاتی خۆیدا وەریناگرن.
هەر بەپێی زانیارییەکان، داواکاریی سەرەکیی مامۆستایانی وانەبێژ دامەزراندنە و بۆ ئەم مەبەستەش دوێنێ یەک شەممە ژمارەیەک مامۆستای وانەبێژ لەبەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوە و داواکارییەکانی خۆیان پێشکەشکرد و دواتر لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە نوێنەری گشتیی و چەند وانەبێژێک دەستگیرکران و دوای ماوەیەک ئازادکران.
بیروڕا


