کوردستانی
ئەو دوو کەسە دەستگیرکران کە خۆراکیان لە مارکێتەکان دەدزی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت دوو کەسمان لە سنووری قەزای پشدەر دەستگیرکردووە کە کەلوپەلی خۆراکیان لە مارکێتەکانە ئەو ناوچەیە دزیوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 21ی ئابی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند "دوای وەرگرتنی سکاڵای دوو خاوەن مارکێت کە بەوتەیان کەلوپەلی خۆراک لە مارکێتەکەیان دزراوە، دەستبەجێ هێزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر دەستیانکردن بە لێکۆڵینەوەکانیان سەبارەت بە رووداوەکە".
باسی لەوەشکردووە "دوای دەستکەوتنی زانیاریی تەواو و دیاریکردنی شوێنی تۆمەتباران، بەهاوبەشیی لەگەڵ هێزەکانی بەشی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین لە چالاکییەکدا توانرا تۆمەتبارێک دەستگیربکرێت".
روونیشی کردووەتەوە "لە کاتی لێکۆڵینەوەکاندا لەگەڵ تاوانباری یەکەمدا، دانی ناوە بەوەی کە لە تاوانەکەیدا بەتەنیا نەبووە و کەسێکی دیکەش بەشداربووە لەگەڵیدا، دوای ئەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتباری دووەمیش دەرچوو".
جەختیشی کردووەتەوە "بەبڕیاری دادوەر، لەئێستادا هەردوو تاوانبارەکە بەپێی مادەی 444 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێکۆڵینەوەکانیش لەگەڵیاندا بەردەوامە".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


