کوردستانی

ئاگادارییەک بۆ وەرگیراوانی خوێندنی باڵای ماستەر و دکتۆرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگادارییەک بۆ وەرگیراوانی خوێندنی باڵای ماستەر و دکتۆرا
مەودا میدیا - 
 
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو فەرمانبەر و ئەفسەر و کارمەندانەی ئاگادار دەکاتەوە کە بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا پەسەندکراون سەردانی وەزارەتیان بکەن.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 21ی ئابی 2023 وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "داوای نووسرا و سەرەتاکانی وەرگرتن لەو فەرمانبەر و ئەفسەر و کارمەنەی وەزارەتی ناوخۆ دەکەین کە بۆ خوێندنی باڵای ماستەر و دکتۆرا تاقیکردنەوەیان کردووە و پەسەندکراون، تاوەکو سەردانی وەزارەتمان بکەن".
 
جەختیشی کردووەتەوە "بە نووسراوی فەرمی ئەو زانکۆیانەی لێیوەرگیراون، لەماوەی 15 رۆژدا نمرەی وەرگیران و ریزبەندیی وەرگیرانەکەیان دیاریبکەن تاوەکو بەپێی پلانی پەسەندکراوی وەزارەتیان کاری پێویستیان بۆ ئەنجامبدرێت".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan