کوردستانی
لە هەریر هاوڵاتییەکی تەمەن 41 ساڵ کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
شەوی رابردوو لە رووبەڕووبوونەوەیەکی چەکداریدا لەنێوان دوو کەسدا هاوڵاتییەکی تەمەن 41 ساڵ کوژرا و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە دوای ماوەیەکی کەم گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، درەنگانی شەوی رابردوو لە سنووری ناحیەی هەریر رووبەڕووبوونەوەی چەکداری لەنێوان دوو کەسدا روویداوە و بەهۆیەوە کەسێک بە سەختی برینداربووە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، کەسی تەقە لێکراو پیشەی پێشمەرگەبووە و پێش ئەوەی بگاتە نەخۆشخانە بەهۆی سەختیی برینەکەوەی، گیانی لەدەستداوە.
مەودا میدیا ئەوەشی زانیوە، راستەوخۆ دوای گیان لەدەستدانی رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە و هۆکاری سەرەکیی رووداوەکەش دەگەڕێتەوە بۆ کێشەیەکی زەویوزار لەنێوان تەقەکەر و کوژراودا.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


