کوردستانی
کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەشی پێشبینییەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بەمەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاودەکاتەوە و بەوپێیەش ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 22ی ئابی 2023 بەشی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئاسمانی ئەمڕۆی هەرێم ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی رۆژی دوێنێ".
باسی لەوەشکردووە "سبەینێی چوارشەممە بەهەمان شێوەی ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزتر دەبێتەوە ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 43 پلەى سیلیزى
سلێمانی:41 پلەى سیلیزى
دهۆک : 42 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 45 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 43 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 43 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 31 پلەى سیلیزى
سۆران: 42 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 47 پلەى سیلیزى
بیروڕا


