کوردستانی

لەبارەی کوژرانی نیاز دەرگەڵەییەوە روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی کوژرانی نیاز دەرگەڵەییەوە روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا -  
 
بنەماڵەی نیاز دەرگەڵەیی رایدەگەیەنن بەشێک لەو هەواڵانەی لە چەند رۆژی رابردوودا بڵاوبووەتەوە ناراست و داتاشراون و پێمان وایە بەشێک لەو هەواڵانە بۆ بەلاڕێدابردنی رەوتی لێکۆڵینەوەکانن و بەمەبەست بەو شێوەیە هەڵسوکەوت لەگەڵ رووداوەکەدا دەکرێت.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 22ی ئابی 2023  بنەماڵەی نیاز دەرگەڵەیی، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتیی رایانگەیاند "ئەو زانیاریی و هەواڵە نادروست و داتاشراوانەی لە رۆژانی رابردوودا سەبارەت بە شەهیدبوونی نیاز دەرگەڵەیی بڵاوکراوەتەوە، بەبڕوای ئێمە بەمەبەست بەو شێوەیە هەڵسوکەوت لەگەڵ رووداوەکەدا دەکرێت".
 
ئاماژەی بەوەشکردووە "سەرتاپای ئەو هەواڵانەی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاودەکرێتەوە بە ناڕاست ناوی دەبەین، تێکڕای ئەو هەواڵانە زادەی بیرکردنەوەی خۆیانە و هیچ کەسێک لە هێزە ئەمنییەکان و بنەماڵەکەشمان هیچ جۆرە زانیارییەکی نەدرکانووە".
 
وتوشیەتی "پێویستە چاوەڕوانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی دەزگا پەیوەندیدارەکانی پەیوەند بە کەیسەکەوە بکەین بۆ دەرکەوتنی ئەو کردەوە تیرۆرستییە نامرۆڤانەیە".
 
بنەماڵەکەی روونیشیان کردووەتەوە "لەبارەی رووداوەکەوە ئێمە وەک بنەماڵەکەمان هیچ لێدوانێکی نادەین تاوەکو دەگەین بە راستییەکان، دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا تەواوی راستییەکان بە هاوڵاتییان رادەگەیەنین ".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan