کوردستانی

فوول لێدان لەسەر ئەم شەقامانە قەدەغەکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


فوول لێدان لەسەر ئەم شەقامانە قەدەغەکران
مەودا میدیا - 
 
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت بۆ گرەنتیکردنی سەلامەتیی شۆفێران و هاوڵاتییان چەند رێنماییەکی پێویستمان لەبارەی بەکارهێنانی رێگە خێراکان بۆ شۆفێران بڵاوکردووەتەوە کە چەند کارێک لەسەر ئەو رێگەیە قەدەغەیە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 22ی ئابی 2023  بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هاولێر رایگەیاند "لەپێناو گرەنتیکردنی سەلامەتیی شۆفێران و هاوڵاتییان چەند رێنماییەکی پێویستمان لەبارەی بەکارهێنانی رێگە خێراکان بۆ شۆفێران بڵاوکردووەتەوە کە چەند کارێک لەسەر ئەو رێگەیە قەدەغەیە".
 
باسی لەوەشکردووە "وەستان و چاوەڕێکردن لەسەر شەقامە خێراکان بەبێ هۆکاری لەناکاو قەدەغەیە و نابێت ئەنجام بدرێت و بەهەمانشێوەش بەگ دانان و گەڕانەوە بۆ دواوە بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە".
 
ئاماژەی بەوەشکردووە "هاوڵاتییان نابێت لەسەر شەقامە خێراکان بپەڕنەوە و دەبێت پردەکان بەکاربهێنن، کڕین و فرۆشتن و مامەڵەکردنیش نابێت ئەنجام بدرێت لەسەر ئەم شەقامانە".
 
ئەمانەش چەند خاڵێکی دیکەم کە نابێت لەسەر شەقامە خێراکان ئەنجامبدرێت: 
 
1- لێدانی فووللایت.

2- رۆیشتنی ئەو سوارڕۆیانەى کە خێراییان لە 60 کم لە کاتژمێرێکدا کەمترە.

3- رۆیشتنی سوارڕەوکانی بیناسازی و کشتوکاڵی وەکوو تراکتۆر و دەڕاسە و گرێدەر و شۆڤڵ و تەنانەت بۆ مەوداى چەند مەترێکیش، بەڵکوو دەبێت بە ئامێری هەڵگرتنی تایبەت بگوازرێنەوە.

4- پێچاوپێچکردن و تەڕناش و کێبڕکێ.

 5- بەکارهێنانی مۆبایل و سۆشیاڵ میدیا.

 6- پێچکردنەوە لە شوێنە تایبەتەکانی ئۆتۆمبێلی فریاگوزاریی خێرا یان هەر دەرچەیەکی دیکەى فریاگوزاری.

 7- هەڵگرتن و دابەزاندنی سەرنشین.

 8- لێخوڕینی پایسکیل و مۆپید و سکۆتەر و ماتۆڕی سێتایە. 

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan