کوردستانی
شۆفێرانی سلێمانی ئاگاداردەکرێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران و هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە کە بەمەبەستی سازدانی فێستیڤاڵی هاوینەی سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە شەقامی (بێکەس)ی بەردەم مزگەوتی گەورەی سلێمانی بە ئاراستەی شەقامی مەولەوی بەربەست دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 22ی ئابی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند "شۆفێران و هاوڵاتییانی شاری سلێمانی ئاگادار دەکەینەوە کە لە کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆوە شەقامی بەردەم مزگەوتی گەورەی سلێمانی بەکار نەهێنن".
باسی لەوەشکردووە "بەهۆی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی هاوینەی سلێمانییەوە لەو شوێنە، شەقامی (بێ کەس) کە دەکاتە بەردەم مزگەوتی گەورەی سلێمانی بە ئاراستەی شەقامی مەولەوی، بەربەست دەکرێت".
وتوشیەتی "بۆ ئەوەی شۆفێران کێشەیان بۆ درووست نەبێت لەکاتی هاتوچۆدا، دەتوانن شەقامی پیرەمێرد بە ئاراستەی شەقامی گۆران بەکاربهێنن بۆ هاتوچۆکردنیان".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


