کوردستانی
هەواڵێکی خۆش لەبارەی شایستە داراییەکانی هەرێمەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت پێشبینی دەکرێت لەم هەفتەیەدا و پێش گەیشتنمان بە 25ی مانگ، لەلایەن حکومەتی عیراقەوە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران رەوانەبکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 22ی ئابی 2023 پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "پێشبینی دەکەین کە تاوەکو 25ی مانگ کە رۆژی هەینییە شایستە داراییەکانی هەرێم لە بودجە بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن بەغداوە رەوانەبکرێت".
باسی لەوەشکردووە "لە ئەگەری رۆیشتنی شاندی هەرێم بۆ بەغدا، بۆ ئەوەیە کە بزانرێت بۆچی تاوەکو ئێستا بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان نەنێردراوە و دواکەوتووە".
روونیشی کردووەتەوە "بوودجە تەنها مووچەی فەرمانبەران نییە و بەڵکو هەموو شایستە داراییەکانی دیکەی هەرێم دەگرێتەوە و پێویستە بەغدا پشکی خۆمانمان بۆ بنێرێت".
جەختیشی کردووەتەوە "پێشتر شاندی حکومەتی ناوەندی بە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان وتووە کە دەبێت %100ی داهاتە نا نەوتییەکانی هەرێم رادەستی بەغدا بکەن و ئەوانیش لە بەرانبەردا %50ی داهاتی گومرگەکانیان بۆ دەگەڕێننەوە.
بیروڕا


