عیراقی
فوئاد حسێن و هاوتا توركییەكەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسییان ئەنجامدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پاش ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ بە سەردانێك گەیشتە بەغدا، وەزیری دەرەوەی توركیا لەگەڵ هاوتا عیراقییەكەی كۆبووەوە و پاشان پێكەوە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسییان ئەنجامدا و تێیدا چەند پرسێكیان خستەڕوو.
ئەمشەو سێشەممە 22ی ئاب 2023 هەریەك لە هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا و فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسییان ئەنجامدا و تێیدا باسیان لە پرسەكانی پاراستنی سنووری نێوان هەردوو وڵات، پتەوكردنی پەیوەندییەكان و دەستپێردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم كرد.
لەو كۆنگرەیەدا وەزیری دەرەوەی عیراق، فوئاد حسێن وتی "دیدارێکی گرنگ و کردەییمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەنجامدا و پەیوەندییەکانی بەغدا و ئەنقەرە بۆ هەردوولا گرنگە، ئێمەش گرنگییان پێدەدەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەو پێیەی پەیوەندییەکەمان فراوان و گرنگ و بەردەوامە، هەندێكجار هەندێك ئاڵۆزیی سەرهەڵدەدەن و باوەڕ و رێكارمان ئەوەیە لە رێگەی گفتوگۆوە بگەینە چارەسەر.
سەبارەت بە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتیش، باس لەوەكرا، پەیوەندییە ئابووریی و بازرگانییەکانی نێوان توركیا و عیراق لە هەڵکشاندایە و بەپێی وتەی وەزیری دەرەوەی عیراق نزیکەی 850 کۆمپانیای تورکی لەناو وڵاتەكە کاردەکەن، كە زۆربەیان لە کەرتی بیناسازیی و ئاوەدانکردنەوەدان.
هاوكات سەبارەت بە سنوورەكانی نێوان هەردوو وڵات، ئەو دوو وەزیرە ئاماژەیان بەوە كرد، دۆخی ئەمنیی و سەربازیی بەشێک بووە لە گفتوگۆکانیان، فیدان وتی "رێككەوتووین لەسەر پاراستنی سەروەریی خاكی یەكدی"، فوئاد حسێنیش رایگەیاند "ئێمە پابەندین بە دەستووری عیراقەوە، هیچ لایەن و دەستەیەكیش بۆی نییە خاكی عیراق بەکاربهێنێت بۆ هێرشکردنە سەر دراوسێکانی".
لە لایەكی دیكەوە هەردوولا باسیان لە بوونی هێزە سەربازییەكانی توركیا لە عیراق كردووە، لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی عیراقیش ئەوەی خستەڕوو "نزیکەی 700 هەزار هاوڵاتیی عیراقی لە تورکیا نیشتەجێن".
تەوەرێكی دیكەی گفتوگۆكانیان بەپێی ناوەرۆكی كۆنگرە رۆژنامەوانییەكە، دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بووە، كە بڕیارە لە كۆبوونەوەكانی داهاتووی فیدان لەگەڵ بەرپرسانی عیراق تاوتوێبكرێت.
ژ.ع