عیراقی

لیژنەیەكی تەكنیكی لە هەرێمەوە سەردانی بەغدا دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیژنەیەكی تەكنیكی لە هەرێمەوە سەردانی بەغدا دەكات
مەودا میدیا-

بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەغدا بەپێی رێككەوتن مامەڵەی لەگەڵ هەرێم نەكردووە و بۆ چارەسەری ئەو كێشەیە شاندێكی تەكنیكی لە هەرێمەوە دەچێتە بەغدا.

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 22ی ئاب-2023 رایگەیاند، بە نووسراوی فەرمیی پێشێلكارییەكانی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەتیان پێ راگەیەندراوە لەبارەی رێككەوتنەكانیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان.

لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەنووسیدا ئەو بەرپرسەی پارتی دیموكراتی كوردستان وتی، لە كۆبوونەوەیان لەگەڵ هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، پێیان راگەیاندوون، كە بە پێی رێككەوتن مامەڵەیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان نەكردووە. 

ئاماژەی بەوەشكرد، "بۆ چاسەرەكردنی تەواوی ئاستەنگەكانی بەردەم ئەو بابەتە، بەم زووانە لیژنەیەكی تەكنیكی لە هەرێمی كوردستانەوە سەردانی بەغدا دەكات".

باسی لەوەشكرد، هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت لە بەرامبەر نووسراوەكەی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، ئەو كێشانە چارەسەردەكەن كە لەنێوان هەردوولا ماونەتەوە، داوای مۆڵەتیشیان كردووە بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانە كە هەر لەو چوارچێوەدا شاندی تەكنیكیی هەرێمی كوردستان جارێكی دیكە دەچێتەوە بەغدا بۆ ئەوەی كۆتایی بەو بابەتە بهێنێت.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان