عیراقی
سامانە سروشتییەكانی توركیا: دەبێت هەناردەی نەوت بۆ جەیهان دەستپێبكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ توركیا، وەزارەتی وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە "پێویستە زوو هەناردە دەستپێبكاتەوە".
سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ توركیا، وەزارەتی وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە "پێویستە زوو هەناردە دەستپێبكاتەوە".
ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی ئاب-2023وەزارەتی وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی کۆبوونەوەی دوێنێ سێشەممەی هەردوو وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا، ئالپارسلان بایراکتار و حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عیراق راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەی دوێنێ سێشەممەدا دا تاوتوێی بابەتە ناوچەییەکان کراوە، بەتایبەت هەناردەكردنەوەی نەوت لە عیراقەوە بۆ توركیا و هێڵی بۆریی نەوت لە نێوان هەردوو وڵاتدا.
باس لەوەشکراوە، ئەو هێڵە گرنگە بۆ هەردوو وڵات و پێویستە پاش کارەکانی پشکنین و کۆنترۆڵ و چاککردنەوە هێڵەکە كە بەهۆی زەمینلەرزەكانی 6ی شوباتی 2023 زیانی بەركەوتووە، بەزووترین کات دەست بە هەناردەی نەوت بکرێتەوە.
هاوكات بەپێی ناوەرۆكی راگەیەندراوەكە ''وەزیری نەوتی عیراق و هاوتا توركییەكەی بیروڕایان ئاڵوگۆڕکردووە سەبارەت بە رێگەکانی فراوانترکردنی هاریکاریی تورکیا و عیراق لە بوارەکانی نەوت و غاز و وزەی نوێبووەوە".
ئەوەش هاتووە، هەردوو وەزیر کە هاوکات هاوسەرۆکی کۆمسیۆنی هاوبەشی ئابووریی تورکیا-عیراقن، هاوڕابوون لەسەر ئەوەی لە زووترین کاتدا 19یەمین کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنەکە لە بەغدا ئەنجام بدرێت'.
ژ.ع