عیراقی
وێنە.. لەرێگەی گەڕانەوەیان لە بەخاكسپاردنی باوكی، چوار كەسی نزیك لە وەزیرێك گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پاش ئەوەی دوێنێ پێنجشەممە باوكی وەزیری نەوتی عیراق گیانیلەدەستدا، ئەمڕۆ لە رێگەی گەڕانەوەیان لە مەراسیمی بەخاكسپاردنەكە، كچێك و خوشكێكی هەمان وەزیر گیانیانلەدەستدا.
میدیای عیراقی هەواڵەكەی پشتڕاستكردووەتەوە ئەمڕۆ هەینی، 25ی ئاب-2023 كچێك و خوشكێكی حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عیراق لەدوای بەخاسپاردنی باوكی، لە رووداوێكی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا.
نوسینگەی وەزیری نەوتی عیراقیش لەوبارەیەوە بڵاویكردەوە "یەكێك لە كچەكانی عەبدولغەنی و خوشكێكی و دوو كەسی دیكە لە رێگەی گەڕانەوەیان لە مەراسیمی بەخاكسپاردنەكە گیانیانلەدەستداوە".
شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەی كە خوشك و كچەكەی عەبدولغەنی تێدابووە، لەگەڵ یەكێك لە پاسەوانەكانی بەپێی راگەیەندراوەكە لە هەمان رووداودا گیانیانلەدەستداوە، كەسێكی دیكەش بە سەختی بریندارە.
سەبارەت بە بریندارەكەش، یەكێكی دیكەیە لە خوشكەكانی عەبدولغەنی، هۆكاری رووداوەكەش لەلایەن هاتوچۆوە دەگەڕێندرێتەوە بۆ تیژڕەویی لەرادەبەدەر.
ئەوەش لەكاتێكدایە شەوی رابردوو راگەیەندرا، بڕیاربوو ئەمڕۆ هەینی شاندی هەرێم بۆ پرسی بودجە و مووچەی هەرێم سەردانی بەغدا بکاتەوە، بەڵام بەهۆی مردنی باوکی وەزیری نەوتی عیراقەوە سەردانەکە دواخرا.
ژ.ع