عیراقی
سزای زیندانیکردنی هەتاهەتایی بۆ پێنج بازرگانی مادەی هۆشبەر دەرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق رایدەگەیەنێت دادگای تاوانەكانی رەسافە، سزای زیندانیكردنی ھەتاھەتایی بۆ پێنج بازرگانی مادەی ھۆشبەر بە تاوانی بازرگانیكردن و فرۆشتنی مادەی ھۆشبەر دەركردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی ئابی 2023 ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق رایگەیاند "دادگای تاوانەكانی رەسافە، سزای زیندانیكردنی ھەتاھەتایی بۆ پێنج بازرگانیی مادەی ھۆشبەر بە تاوانی بازرگانیكردن و فرۆشتنی مادەی ھۆشبەر دەركردووە".
ئاماژە بەوەکراوە "ئەو پێنج كەسە كە بە زیندانیكردنی ھەتاھەتایی سزادراون، پێشتر بە بڕێكی زۆری مادەی ھۆشبەر لە جۆری "ئەمفیتامین" دەستگیركرابوون، سزاكە بەپێی مادەی 28 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەر و كارتێكارە عەقڵییەكان ژمارە (50) بۆ ساڵی 2017 دەركراوە".
س،ر