عیراقی

سێیەمین سەربازی فەڕەنسا لە عیراق گیانی سپارد

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێیەمین سەربازی فەڕەنسا لە عیراق گیانی سپارد
مەودا میدیا-

لەمیانی رووبەڕووبوونەوەیەكی سەربازیدا لە عیراق، سەربازێكی فەڕەنسا كوژرا و كۆشكی سەرۆكایەتیی وڵاتەكەش هەواڵەكەی پشتڕاستكردەوە، كە سێیەمین سەربازیان لەماوەی كەمتر لە مانگێكدا لە عیراق گیانی سپاردووە.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 29ی‌ ئاب- 2023، كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی فه‌ره‌نسا (ئیلیزێ) له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ "ئه‌فسه‌ر نیكۆلاس مازیێر، ئه‌ندامی هێزی كۆماندۆی په‌ره‌شووته‌وانیی 20،  دوێنێ دووشەممە له‌ عیراق له‌ كاتی هاوەڵییكردنی تیمه‌كه‌ی له‌ هێزێكی عیراقی، له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی دژ بە تیرۆردا كوژراوه‌".

ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا سه‌ره‌خۆشی له‌ خێزان و كەسانی سه‌ربازه‌كه‌ كرد و له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه‌ "سه‌رۆك كۆمار سڵاو له‌ بوێریی سه‌ربازانی فه‌ره‌نسا له‌ عیراق ده‌كات و جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی شانبه‌شانی عیراق فه‌ره‌نسا پابه‌نده‌ به‌ شه‌ڕی دژی تیرۆر".
 
نیكۆلاس مازیێر سێیه‌مین سه‌ربازی فه‌ره‌نسایە كه‌ له‌ماوه‌ی 11 رۆژی رابردوودا له‌ عیراق گیانیانله‌ده‌ستداوە، پاشئەوەی هەفتەی رابردوو دوو سەربازی هەمان وڵات لە دوو رووداوی جیادا و لەناو عیراق گیانیان سپارد.

لای خۆیانەوە بەرپرسانی ئەمنیی لە عیراق رایانگەیاند، لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیماناندا چالاكیی و ئۆپەراسیۆنەكانیان چڕكردووەتەوە بەتایبەتی لە پارێزگای سەڵاحەدین، بەمەبەستی لەناوبردنی شانە نوستووەكانی رێكخراوی چەكداریی داعش.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان