ئابووری

نرخی نەوت بەرزبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بەرزبووەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت لە بۆرسەی جیهانی بەرزبوونەوەیەكی كەمی تۆماركرد دوای ئەوەی رۆژی رابردوو دابەزینی تۆماركرد.

بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ سێشەممە 17ی ئادار، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت 89 سەنت بەرزبووەتەوە و بەوەش یەك بەرمیل بۆ 30 دۆلار و 94 سەنت جێگیر بووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە "نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاو 1 دۆلار و 36 بەرزبوەتەوە و ئێستا یەك بەرمیل بە 30 دۆلار و 6 سەنتە لە بازاڕەكاندا.

دابەزینی نرخی نەوت كاریگەری راستوخۆی دەبێت لەسەر دۆخی دارایی عیراق و هەرێمی كوردستان كە بۆ دابەشكردنی مووچە پشت بە داهاتی نەوت دەبەستن.

Qaiwan
Qaiwan