عیراقی

بەرپرسێكی عیراقی تایبەت بە كەركوك وەڵامی ئەردۆغان دەداتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرپرسێكی عیراقی تایبەت بە كەركوك وەڵامی ئەردۆغان دەداتەوە
مەودا میدیا-

لە وەڵامی سەرۆك كۆماری توركیادا،  ئه‌مینداری‌ گشتی‌ عه‌سائیبی‌ ئه‌هلی‌ حه‌ق دەڵێت "هیچ وڵاتێك مافی دەستێوەردانی لە كاروباری ناوخۆی عیراق نییە".

قەیس خەزعەلی، ئه‌مینداری‌ گشتی‌ عه‌سائیبی‌ ئه‌هلی‌ حه‌ق سەبارەت بە لێدوانێكی رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا كە رایگەیاندبوو (كەركوك زێدی توركمانە) لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس وەڵامێكی بڵاوكردووەتەوە.

لە پۆستەكەیدا خەزعەلی نووسیویەتی "کەرکوک عیراقییە و تورکمانەکانیش عیراقین، هیچ دەوڵەتێک مافی ئەوەی نییە دەستێوەردان لە کاروباری نێوخۆی عیراقدا بکات، نوقتە سەری دێڕ".

ئەو وتانەی خەزعەلی لەكاتێكدایە لەمیانی وتارێكیدا سەرۆك كۆماری توركیا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند "کەرکوک زێدی تورکمانەکانە و هەرێمێکە کە سەدان ساڵە کەلتوورە جیاوازەکان بە ئارامیی تێیدا ژیاون و رێگەنادەین ئاسایش و یەکپارچەیی خاکەکەی ناسەقامگیربێت.

کەرکوک بە گرنگترین شاری مێژوویی دادەنرێت و هەریەك لە پێكهاتە جیاوازەكانی ئەو پارێزگایە بە خاكی خۆیانی دەزانن، بەڵام بەڵگە مێژووییەكان و تەنانەت بەڵگەنامەكانی سەردەمی عوسمانییەكان دەیسەلمێنێت، كەركوك كوردستانییە و زۆرینەی زۆری دانیشتووانەی پێش راگواستنی كورد و جێگیركردنی پێكهاتەی دیكە لەو شارە، كورد بووە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan