تەندروستی

پێنج پێکهاتە بۆ راگرتنی هەڵوەرینی قژ

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێنج پێکهاتە بۆ راگرتنی هەڵوەرینی قژ
مەودا میدیا-

هەڵوەرینی قژ کێشەیەکی نائارامکەرە کە هەندێک کەس تووشی دەبێت، بەڵام چارەسەرەکەی دەکرێت سادە بێت، بەگوێرەی ئامۆژگاری شارەزایان، بەو پێیەی هۆکاری پشت هەڵوەرینی قژ رەنگە نەخواردنی ئەو خواردنانە بێت کە دەوڵەمەندن بە پڕۆتین،وەک لە توێژینەوەیەکدا دەریخستووە کە کەمی پرۆتین لەوانەیە هۆکارێکی سەرەکی بێت بۆ هەڵوەرینی قژ.

پسپۆڕان رێنمایی خواردنی ئەو خۆراکانە دەکەن کە یارمەتیدەرن بۆ وەستاندنی هەڵوەرینی قژ، وەک سپێناخ، تۆوی گوڵەبەڕۆژە، ماسی سەلەمون، چەوەندەر، بیبەری سووری شیرین، هێلکە، نیسک، مریشک و جۆ.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئیندیا تودەی، پێنج پێکهاتەی بەردەست لە زۆرێک لە چێشتخانەکان دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ تەندروستکردنی قژ، ئەوانیش:

1- زەیتی گوێز هیندی، زەیتی گوێزی هیندی دەوڵەمەندە بە ترشە چەورییەکان، بۆیە دەتوانێت یارمەتی شێدارکردن و بەهێزکردنی قژ بدات، ئەمەش شکان و ئەگەری هەڵوەرینی قژ کەمدەکاتەوە.

2- هێلکە، هەروەها هێلکە دەوڵەمەندە بە پرۆتین و بایۆتین و مادە خۆراکییە پێویستەکان کە پاڵپشتی گەشە و بەهێزی قژ دەکات و بەکارهێنانی ماسکی هێلکە بە شێوەی ناوچەیی دەتوانێت سوودی هەبێت.

3- ئالۆڤێرا، جێڵی ئالۆڤێرا ئەنزیمێکی تێدایە کە دەتوانێت تەندروستی پێستی سەر بەرەوپێش ببات، هەروەها خورانی کەم دەکاتەوە، کە رەنگە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ یارمەتیدەر بێت بۆ ڕێگریکردن لە هەڵوەرینی قژ.

4- پیاز، سەبارەت بە ئاوی پیاز کاتێک دەدرێت لە سەر سوڕی خوێن لە تاڵەکانی قژدا چالاک دەکات و گۆگرد دابین دەکات کە پاڵپشتی گەشەی قژ دەکات.

5- زەیتی گەرچەک، ترشی ریسینۆلیک لەخۆدەگرێت کە تایبەتمەندی دژە هەوکردن و دژە بەکتریا هەیە و بەم شێوەیەش دەتوانێت یارمەتی پاراستنی پێستی سەر و کەمکردنەوەی هەڵوەرینی قژ بدات.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رۆڵی ژنانی گوندنشین لە بواری کشتوکاڵیدا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئۆپەراسیۆن و شکانی شکۆ

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

پەکەکە و ژمارەکان و ئاسۆیەکی ناڕوون

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

هەڵبژاردن دەکرێت، بەڵام…

لەلایەن رێبوار کەریم وەلی