عیراقی

هاوردەکردنی نۆ بەرهەمی کشتوکاڵی دەستپێدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوردەکردنی نۆ بەرهەمی کشتوکاڵی دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا-

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عیراق رایدەگەیەنێت وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ رێگه‌ی به‌ هاورده‌كردنی نۆ به‌روبومی كشتوكاڵی داوه‌ كه‌ له‌نێویاندا (په‌تاته‌، ته‌ماته‌، خه‌یار، باینجان، بامیه‌) هه‌یه‌.

محەمەد خوزاعی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق رایگه‌یاند "به‌هۆی زیادبوونی خواست و نه‌بوونی به‌رهه‌می ناوخۆیی، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ رێگه‌ی به‌ كردنه‌وه‌ی هاورده‌كردنی به‌رهه‌می په‌تاته‌ داوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌رزه‌كه‌ی نزیكه‌ له‌ كۆتایی هاتنی، كردنه‌وه‌ی ده‌رگای هاورده‌كردنیش كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رهه‌می ناوخۆیی نابێت، به‌و پێیه‌ی بازاڕه‌ ناوخۆییه‌كان چاودێری ده‌كرێن له‌ ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان".

ئاماژەی بەوەکرد "وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ چه‌ند رێكارێك ده‌گرێته‌به‌ر له‌ ئه‌گه‌ری زیادبوونی به‌روبومی كشتوكاڵی، له‌وانه‌ش پێشكه‌شكردنی راسپارده‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری بۆ كاروباری ئابووری به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی به‌په‌له‌ بۆ پاراستنی سه‌قامگیری بازاڕی به‌كاربه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ر، هه‌روه‌ها به‌رژه‌وه‌ندیی جوتیار له‌به‌رچاو ده‌گیرێت".

ناوبراو وتی "ئه‌گه‌ر نرخی به‌روبومی كشتوكاڵی بگه‌ڕێته‌وه‌ ئاستی ئاسایی خۆی، ئه‌وا هاورده‌كردن راده‌گیرێت، كردنه‌وه‌ و داخستنی هاورده‌كردنیش له‌ چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی ساڵنامه‌ی كشتوكاڵیدا دێت كه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك رێكار و رێنمایی پێكدێت".

وتیشی "وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ رێگه‌ی به‌ هاورده‌كردنی نۆ به‌روبومی كشتوكاڵی داوه‌ كه‌ له‌نێویاندا (په‌تاته‌، ته‌ماته‌، خه‌یار، باینجان، بامیه‌) هه‌یه‌".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان