گێتی

بەهۆی بومەلەرزەیەکەوە نزیکەی 300 کەس گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی بومەلەرزەیەکەوە نزیکەی 300 کەس گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - 
 
لە باشووری رۆژئاوای مەراکیش لە وڵاتی مەغریب بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.8 پلەی رێختەر روویدا و بەوهۆیەشەوە نزیکەی 300 کەس گیانیان لەدەستدا و چەندین باڵەخانەش وێرانبوون.
 
ئەمڕۆ شەممە 9ی ئەیلولی 2023  وەزارەتی ناوخۆی مەغریب رایگەیاند "تاوەکو ئێستا بەهۆی بومەلەرزەکەوە 296 کەس گیانیان لەدەستداوە و 153 کەسی دیکەش برینداربوون، ژمارەیەکی زۆر باڵەخانە و خانوو رووخاون و پێدەچێت ژمارەی قوربانییەکان بەرزتر ببێتەوە ".
 
باسی لەوەشکردووە " ئەو کەسانەی بوونەتە قوربانیی لە ناوچەکانی ئەلحۆز، مەراکش، وزازات، ئەزیلا، شاشاوا و تارودانتن و برینی هەندێک لە بریندارەکانیش سەختە ".
 
روونیشی کردووەتەوە "شاری مەراکیش کە شارێکی قەرەباڵغ و گەشتیارییە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە و دەیان باڵەخانەی مێژوویی وێرانبوون و زیانی زۆریان پێگەیشتووە ".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان