ئابووری

نەوت بۆ بەرزترین ئاستی لەماوەی 10 مانگی رابردوودا نرخی بەرزبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەوت بۆ بەرزترین ئاستی لەماوەی 10 مانگی رابردوودا نرخی بەرزبووەوە

مەودا میدیا-

بە رێژەی نزیكەی لەسەدا 0.6، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و ئەوەش بەرزترین ئاستیەتی لەماوەی 10 مانگی رابردوودا.

نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكاندا لە جیهان ئەمڕۆ هەینی 15ی ئەیلوولی 2023 بە 94.31 دۆلار بوو، بەوپێیە بڕی 63 سەنت نرخەكەی بە رێژەی لەسەدا 0.6 بەرزبووەتەوە.

هاوكات یەك بەرمیل خاوی تەكساسی رۆژئاوای ئەمەریكا بە 90.86 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە و نرخی بە رێژەی لەسەدا 0.8 بەرزبووەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پاش ئەوە دێت چین بڕی خواستی یەدەكی كاشی بانكەكانی كەمكردووەتەوە، ئەوەش بەمەبەستی بووژانەوەی ئابووریی وڵاتەكەی.

هاوكات ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی دوێنێ پێنجشەممە رایگەیاند، بەردەوامیی سعودیە و روسیا لە كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت دەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی بازاڕەكانی ئەو بەرهەمە.

ئەوەش لەكاتێكدایە لەماوەی رابردوودا و بۆ ماوەیەكی كاتی بەهۆی راپۆرتێكی تایبەت بە نەوتی خەزنكراوی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، نرخی نەوت دابەزی.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب