عیراقی
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان بڕیاردەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی ئەیلولی 2023 ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر ناردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەدات، بڕیاریشە مووچەی مانگی حەوت تاوەکو مانگی 12 بنێرێت.
دڵشاد نامیق، چاودێری سیاسی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەم کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دەیسەلمێنێیت کە هۆکاری نەناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە هۆکارێکی سیاسی بووە، بۆیە بڕیاردان بە ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان جۆرێک لە متمانە لەنێوان لایەنەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان دروستدەکات".
ئاماژەی بەوەکرد "ئەگەر ئەمڕۆ بڕیار لە ناردنی پارە بدرێت ئەوە لە داهاتوودا هەنگاوی باشتر دەنرێت و لە یاسای نەوت و گازیشدا رێککەوتنی باش دەکرێت".
ئەو چاودێرە سیاسییە وتی "ئەگەر ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ئەمڕۆ بڕیار لە ناردنی پارە نەدات ئەوا ئەو متمانەی لەنێوان هەرێمی کوردستان و لایەنەکانی عیراق هەیە لەناودەچێت و چارەنووسی ئەم حکومەتە هاوشێوەی حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی دەبێت کە لە ساڵی 2019 هەڵوەشایەوە، چونکە ئەم حکومەتە بە رێککەوتنی لایەنەکان پێکهاتووە".
وتیشی "ئەوەی ئەمڕۆ بڕیاری لەسەر دەدرێت بەشێکە لە جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنە سیاسییە و ئەو بەرنامە حکومییەی کە لە پەرلەمان دەنگی لەسەردراوە، بۆیە ئەگەر بڕیار نەدرێت ئەوا ئەو رێککەوتنە جێبەجێ ناکرێت و دەگەڕێینەوە بۆ پێش دروستکردنی حکومەت".
روونیشکردەوە "ئەمڕۆ حکومەتی عیراق و لایەنە سیاسییەکان بۆ رزگاربوون لە کێشە و ئەو تەنگ و چەڵەمانەی دێنە پێشیان بەشێک لە خواستەکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکات کە ناردنی بەشێکە لە بودجە".
راشیگەیاند "لە ئەگەری ریکنەکەوتنی حکومەتی عیراق لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوا حکومەتی عیراق دەبێتە گروپێکی ناو پێکهاتەیەکی عیراق کە نەویستراو دەبێت لەسەر ئاستی نێودەڵەتی".
بەپێی ئەو زانیارییانەی مەودا میدیا دەستیکەوتووە، بەشێکی زۆر لە وەزیرانی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریانداوە دەنگ بەو رێککەوتنە بدەن کە لەنێوان هەرێم و بەغدا هەیە لەبارەی ناردنی پارەوە، هەر بەپێی زانیارییەکان ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەسەر ناردنی چوار تریلیۆن و 800 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی حەوت تاوەکو مانگی 12ی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بدات، واتە بۆ هەر مانگێک 800 ملیار دینار بۆ مووچە بۆ تەرخانکراوە.
رۆژی پێنجشەممە 14ی ئەیلولی 2023 شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد و کۆمەڵێک کۆبوونەوە و سەردانی بۆ لای سەرکردە و لایەنە سیاسییەکانیان ئەنجامدا، لە دیدارەکانیشدا پرسی مووچە و پشکی هەرێمی کوردستان و کێشە هەڵپەسێردراوەکان تەوەری سەرەکیی بوون، شاندەکەی هەرێم داوای 800 ملیار دیناری مانگانەی کردووە بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و ئەمڕۆ 17ی ئەیلولی 2023 ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق داواکارییەکەی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات و بڕیاری لەسەر دەدات.
س.ر