عیراقی

وەزیری دادی عیراق زانیاریی نوێ لەبارەی ناردنی پارە بۆ هەرێم ئاشکرادەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری دادی عیراق زانیاریی نوێ لەبارەی ناردنی پارە بۆ هەرێم  ئاشکرادەکات
مەودا میدیا-

 وەزیری دادی عیراق چەند زانیارییەک لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ئاشکرادەکات و دەڵێت "یەکێک لەو بابەتانەی پێشنیازمان کردووە بۆ کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بابەتی زیادکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانە".

خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق بە میدیاکانی رایگەیاند "یەکێک لەو بابەتانەی پێشنیازمان کردووە بۆ کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بابەتی زیادکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانە، رێککەوتنمان کردووە کە بۆ 3 مانگ مووچە بنێردرێت پێشتر بڕەکە بۆ 500 ملیار دینار دەنگی لەسەر درابوو، بەڵام ئێستا بڕەکە زیادکراوە بۆ 800 ملیار دینار".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەگەر بەغدا مانگانە 800 ملیار دینار بنێرێت حکومەتی هەرێم دەتوانێت مووچەی فەرمانبەران دابینبکات و پێداویستیەکانی بەڕێوبردنی کاروباری وەزارەتەکان و دامودەزگاکانی حکومەتیش بەرێوەببات".

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە  17ی ئەیلولی 2023  کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان