عیراقی
دووبارە بۆ دەنگدان بە پارێزگابوونی هەڵەبجە پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە کۆبێتەوە و پەرلەمانتارێکیش دەڵێت "بە پارێزگابوونی هەڵەبجە هەنگاوێکی گرنگە".
ئاریان تاوەگۆزی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 18ی ئەیلولی 2023 کاتژمێر 1:00 ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە کۆدەبێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "کۆبوونەوەی پێشووتر کە پێنجشەممەی رابردوو بوو بەهۆی ئامادەنەبوونی ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان کۆبوونەوەکە بۆ ئەمڕۆ دواخرا".
لەبارەی گرنگی بە پارێزگابوونی هەڵەبجەوە وتی "بە پارێزگابوونی هەڵەبجە هەنگاوێکی گرنگە و حکومەت دەتوانێت هەنگاو بۆ چاکسازی دیکە بنێت لەو شارەدا".
ئەگەر ئەمڕۆ ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگ بە پرۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بدەن، ئەوا هەڵەبجە دەبێتە 19یەمین پارێزگای عیراق.
س.ر