گشتی

کتێبی (رێبەری هۆشیاریی دەنگدەران) بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کتێبی (رێبەری هۆشیاریی دەنگدەران) بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا- 

کتێبی (رێبەری هۆشیاریی دەنگدەران) بڵاوکرایەوە و نووسەرەکەیشی دەڵێت بۆ خزمەتکردنی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان ئامادەکراوە.

شانیا محەمەدی نووسەر سەبارەت بە کتێبەکەی دەڵێت "نووسینی رێبەری هۆشیاریی دەنگدەران بۆ من ئەزموونێکی دیکەی نووسینە، ئامانج لە نووسینی بۆ بەرژەوەندیی گشتییە".

ئەوەشی نووسیوە "تەنها لەپێناو خزمەتکردنی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان ئامادەکراوە، لەبەرئەوەی ئێمە لەبەردەم دوو پرۆسەی هەڵبژاردنداین، یەکێکیان هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق و ئەوی دیکە هەڵبژاردنی نوێنەرانی پەرلەمانی کوردستانە، بۆیە بە پێوستمان زانی رێبەرییەک بنووسین بۆ هۆشیاریی دەنگداران هەتاکو گرنگی و بەهای دەنگیان بەرزبنرخێنن و ببێتە هاندانێکی باش هەتاوەکو لە کاتی ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن مافەکانیان دەنگبدەن".

لێرەوە دەتوانیت بە پی دی ئیف، کتێبەکەت دەستبکەوێت:

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە