کوردستانی
شەهیدەکانی فڕۆکەخانەی عەربەت بەخاکسپێردران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
دوای ئەوەی دوانیوەڕۆی دوێنێ دووشەممە لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت و لەئەنجامدا سێ پێشمەرگەی سەر بە هێزەکانی دژەتیرۆر گیانیان لەدەستدا، ئەمڕۆ بەخاکسپێردران.
ئەمڕۆ سێشەممە 19ی ئەیلولی 2023 تەرمی هەریەکە لە (ئیڤان عەدنان و رابەر ئەنوەر) لە شاری سلێمانی و (هیوا قادر) لە شاری کەرکوک بەخاکسپێردران، دوای ئەوەی لە هێرشێکی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیدا لە فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت گیانیان لەدەستدا.
لەبارەی ئەم پرسەوە هەریەک لە بافڵ جەلال تاڵەبانیی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و دکتۆر لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و چەندین کەس و لایەنی دیکە بە توندی ئیدانەی هێرشەکانیان کرد و نیگەرانیی خۆیان لەوبارەیەوە دەربڕی.
هەر لەم بارەیە بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند "بە توندترین شێوە ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت لە سلێمانی دەکەین كە شەهیدبوون و برینداربوونی شەش پێشمەرگەی قارەمانی دژەتیرۆری كوردستانی لێكەوتەوە".
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختیشی کردەوە "ئەم کردەوە تاوانکارییە بەئاشکرا بەزاندنی سنووری هەرێم و عیراقە و لەچوارچێوەی ئەو پیلانانەدایە کە ئامانج لێی تێكدانی ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان و بەتایبەت سنووری سلێمانییە".
ر.ع