عیراقی

راوێژكارێكی سودانی: داهاتی نەوت كەلێنی بودجە پڕدەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


راوێژكارێكی سودانی: داهاتی نەوت كەلێنی بودجە پڕدەكاتەوە
مەودا میدیا-

راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران جەختیكردەوە، باشتربوونی داهاتەکانی نەوت و بەرزبوونەوەی نرخی بەرهەمەكە کەلێنی نەبوونی خەرجی کەمتردەکاتەوە.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئەمڕۆ سێشەممە بە میدیای عیراقی راگەیاند، کاتەکانی خەرجکردنی بودجە بەپێی ئەوپلانە بەڕێوەدەچێت کە بۆی داڕێژراوە و جگە لە خەرجییە پێویستەکان وەک "مووچە" داهاتی نەوت کەلێنی خەرجیەکان کەمتر دەکاتەوە و لە پەنابردن بۆ قەرز دەمانپارێزێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەتایبەتی لە بواری جێبەجێکردنی بەرنامەکانی بەگەڕخستن و خەرجکردنی بودجە تایبەت بە پرۆژەكانی وەبەرهێنان كە پلانیان بۆ داڕێژراوە، داهاتی نەوت كەلێنەكە پڕدەكاتەوە، ئەویش بەپێی پێداویستییە ستراتیژییەکان.

وتیشی، لەنێوان  خەمڵاندنی نەبوونی خەرجی و چالاکیی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان پەیوەستییەك هەیە و، كە هۆكارەكەی باشبوونی داهاتە گشتییەکانە، ئەوەش بەو واتایە دێت  کە پڕۆسەی جێبەجێکردنی پرۆژەكان باش بەڕێوەدەچێت.  

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان