عیراقی

سودانی و ره‌ئیسی: به‌ڵێن .. هۆشداریی .. گفتوگۆ

مەودا میدیا - سلێمانی |


سودانی و ره‌ئیسی: به‌ڵێن .. هۆشداریی .. گفتوگۆ
مەودا میدیا-

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ محەمەد شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌ ئه‌مریكا كۆبونه‌ته‌وه‌ و چه‌ند ته‌وه‌رێكی هونه‌كه‌یی نێوان هه‌ردوو وڵاتیان تاووێكردووه‌.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، سودانی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ره‌ئیسی، له‌ په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی 78مینی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ شاری نیویۆرك، به‌ڵێنیداوه‌ كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك حكومه‌تی به‌غدا رێگه‌ نه‌دات هیچ گروپ و هێزێكی چه‌كداریی خاكی عیراق بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر وڵاتانی دراوسێ به‌كاربهێنێت.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق هاوكات ته‌ئكیدی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ حكومه‌ته‌كه‌ی رێگه‌ نادات هیچ وڵاتێكیش ده‌ستدرێژیی سنووریی بكاته‌ سه‌ر خاكی عیراق و سنووره‌كانی ببه‌زێنێت به‌هه‌ر بیانوویه‌ك بێت كه‌ زیان به‌ عیراق بگه‌یه‌نێت. 

سودانی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ره‌ئیسی به‌پێویستی زانیوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كانی نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه‌ له‌ بواره‌ جیاوازه‌كاندا په‌نا بۆ دیالۆگ ببرێت به‌جۆرێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لانی ناوچه‌كه‌ كۆتایی بێت.

گ.ا
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان