عیراقی

سودانی: هێرشکردنە سەر عیراق لەلایەن تورکیا و ئێرانەوە جێگەی قبووڵکردن نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سودانی: هێرشکردنە سەر عیراق لەلایەن تورکیا و ئێرانەوە جێگەی قبووڵکردن نییە
مەودا میدیا - 
 
سەرۆک وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت نابێت عیراق ببێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ململانێکان و هێرشکردنە سەر خاکی عیراق لەلایەن تورکیا و ئێرانەوە رەتدەکەینەوە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئەیلولی 2023 محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند "نابێت عیراقەکەمان ببێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ملمملانێکان و دەستدرێژیی بۆ سەر خاکی عیراق رەتدەکەینەوە و بەهیچ شێوەیەک سازشی لێناکەین".
 
باسی لەوەشکردووە "لەگەڵ تورکیا، لە دادگای نێودەوڵەتیی سکاڵامان لەسەر یەکتریی هەیە و گفتوگۆکانیشمان سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لەگەڵیان دەستپێکردووە".
 
سەرۆک وەزیرانی عیراق جەختیشی کردووەتەوە "ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر خاکی عیراق لەلایەن تورکیا و ئێرانەوە رەتدەکەینەوە و جێگای قبووڵکردن نییە".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان