عیراقی

مووچەی توێژێک زیاددەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مووچەی توێژێک زیاددەکرێت
مەودا میدیا-

جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت لەڕێگەی لیژنەیەکی داراییەوە کە بەپێی بەرنامەی حکومەت پێکهێنراوە پێشبینی دەکرێت مووچەی خانەنشینان بە بڕی 100 هەزار دینار زیادبکرێت.

ئەحمەد مەزهەر, جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند "لیژنەیەک میوانداری ماهر رەشید، سەرۆکی دەسەڵاتی خانەنشینی بۆ تاوتوێکردنی پلان و کارەکانی حکومەتی کرد".

ئاماژەی بەوەشکرد "چاوەڕواندەکرێت مووچەی پلە نزمەکان خانەنشینیان بە بڕی 100 هەزار دینار لەڕێگەی لیژنەیەکی حکومییەوە کە بەپێی بەرنامەی حکومەت پێکهێنراوە زیادبکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو "عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لە میانەی میواندارییەکەدا جەختی لەسەر پێویستی پێداچوونەوە بە کارەکانی دەسەڵات لە تەواوکردنی مەرجەکانی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزارییەکان بۆ هاوڵاتییان کردووەتەوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان