گشتی

پاش 22 ساڵ لە زیندان، لە رۆژی ئازادكردنیدا هەڵهات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پاش 22 ساڵ لە زیندان، لە رۆژی ئازادكردنیدا هەڵهات
مەودا میدیا-

لە رووداوێكی سەمەرەدا، پیاوێكی روسی پاش بەسەربردنی 22 ساڵ لە زیندان، لەو رۆژەدا كە بڕیاربوو ئازادبكرێت لە گرتووخانە هەڵهات.

ئەو پیاوە ناوی كامولگۆن كاڵونۆڤ-ە و بە تۆمەتی ئەنجامدانی "تاوانی مەترسیدار" دەستگیركرابوو كە بریتی بوو لە دزین و هەڵگرتنی چەك و تەقەمەنی و بۆمبی دەستی.

بەپێی  ئاژانسەكانی هەواڵ لە روسیا، هەفتەی رابردوو بڕیاربووە لە دێی ماركۆڤا نزیك شاری ئیركۆتسك كۆتایی بهێندرێت بە ماوەی زیندانیی ئەو تۆمەتبارە و ئازادبكرێت، بەڵام لەكاتی بەجێگەیاندنی پرۆسەی دیارنەماوە.

ئیدارەی هەرێمیی فەرمانگەی زیندانە فیدراڵییەكان بە ئاژانسی نۆڤۆستی راگەیاندووە، كالونۆڤ بەرەبەیانی ئەو رۆژەی بڕیاربووە لە زیندان ئازادبكرێت نزیكەی كاتژمێر 4:00 دیارنەماوە.

كالونۆڤ بۆ یەكەمینجار بە تۆمەتی "پلاندانان بۆ تاوانكاری" دەستگیركراوە و ساڵی 1997 ئازادكرا، دواتریش ساڵی 2001 سەرلەنوێ دەستگیركرایەوە و بۆ ماوەی 22 ساڵ زیندانی سزادرا.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان