عیراقی

نهێنی نوێ.. هه‌وڵی كوشتن له‌لایه‌ن سه‌دامه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


 نهێنی نوێ.. هه‌وڵی كوشتن له‌لایه‌ن سه‌دامه‌وه‌
مه‌ودا میدیا -

رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت له‌ زاری سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری عیراقیه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ سه‌دام حسین، سه‌رۆكی پێشووتری عیراق هه‌وڵی كوشتنی داوه‌.

ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ له‌زاری ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عیراقه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ سه‌دام حسین هه‌وڵیداوه‌ بیكوژێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا عه‌لاوی له‌دوای رووخانی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس، هیچ هه‌وڵێكی نه‌داوه‌ بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ له‌ سه‌دام حسین.

عه‌لاوی له‌ دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ئه‌و رۆژنامه‌ سعودیه‌دا ده‌ڵێت: له‌دوای رووخانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی، دووجار سه‌دام حسینم بینی، جاری یه‌كه‌م له‌ فه‌لوجه‌ و جاری دووه‌م كاتێ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه‌ ده‌ستگیركرا.

عه‌لاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ سه‌دام حسین له‌ زیندانیشدا په‌شیمان نه‌بووه‌ له‌وه‌ی كه‌ به‌سه‌ر عیراقیدا هێنا، ده‌شڵێت: زۆر له‌ سه‌ركرده‌كانی عیراق سه‌ردانی سه‌دامیان له‌ زینداندا، به‌ڵام من نه‌چوم.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان