عیراقی

هه‌ڵبژاردنێكی بێوێنه‌ له‌ عیراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌ڵبژاردنێكی بێوێنه‌ له‌ عیراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت
مه‌ودا میدیا - 

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، حكومه‌تی به‌غدا بۆ یه‌كه‌مجار رێوشوێنێكی ورد بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له‌ عیراق ده‌گرێته‌به‌ر كه‌ یه‌كه‌مجاره‌ رێوشوێنی ئه‌لیكترۆنی له‌و جۆره‌ بگیرێته‌به‌ر. 

سایتی سكای نیوز عه‌ره‌بییه‌ ئاشكرای كرد كه‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له‌به‌رنامه‌یدایه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق، ده‌یان هه‌زار كامێرای چاودێری له‌ ناوه‌نده‌كانی ده‌نگداندا دابنێت به‌مه‌به‌ستی رێگرتن له‌هه‌ر جۆره‌ ساخته‌كاریی و فشاردانانێك. 

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق هۆشدارییداوه‌ته‌ ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه‌ پێشوه‌خت ده‌ستیانكردووه‌ به‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ رێگه‌ی سه‌ردانكردنی هه‌ندێ شوێن و گه‌ره‌كی هه‌ژارنشینه‌وه‌. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان