عیراقی

عیراق.. مشتومڕی هه‌ڵبژاردن و ئازادكردنی زیندانییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق.. مشتومڕی هه‌ڵبژاردن و ئازادكردنی زیندانییان
مه‌ودا میدیا -

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی عیراق، هێنانه‌ئارای باسی پرۆژه‌یاسای ئازادكردنی زیندانییان و لێبوردنی گشتیی له‌ عیراق، مشتومڕی له‌ ناوه‌نده‌ سیاسیی و میدیایی و جه‌ماوه‌رییه‌كاندا دروست كردووه‌ و هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن وه‌ك هه‌وڵێكی سیاسیی هه‌ڵبژاردن ته‌ماشای ده‌كه‌ن.

سایتی عه‌ره‌بی عیراقیی بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق ته‌ئكیدی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌، پرۆژه‌یاسایه‌كی له‌وجۆره‌ لایه‌نی ئه‌رێنی هه‌یه‌ و داواكاریه‌كی سه‌ره‌كیی ره‌وته‌كه‌یه‌تی و ئینسافێكیشه‌ بۆ زیندانیانی بێتاوان. 

به‌ڵام عائد هیلالی ئه‌ندام له‌ بزووتنه‌وه‌ی فه‌تح ده‌ڵێت: هه‌وڵێكی له‌وجۆره‌ كه‌ ببێته‌ هۆی ئازادكردنی هه‌موو زیندانییه‌كان، ئه‌وه‌ خه‌ونی شه‌یتانه‌ كه‌ بچێته‌ به‌هه‌شت و شتی وا روونادات.

ئه‌وه‌ش له‌كاتیكدایه‌ كه‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق نزیك بووه‌ته‌وه‌و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق هۆشداریداوه‌ له‌ بانگه‌شه‌ی پێشوه‌خت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان