عیراقی

هۆشداریی له‌باره‌ی كه‌ركوكه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشداریی له‌باره‌ی كه‌ركوكه‌وه‌
مه‌ودا میدیا -

ئه‌رشه‌د ساڵحی په‌رله‌مانتاری به‌ره‌ی توركمان له‌سه‌ر شاری كه‌ركوك له‌ په‌رله‌مانی عیراق هۆشدارییدا له‌وه‌ی كه‌ نابێت حكومه‌تی به‌غدا هاوشێوه‌ی شاره‌كانی تری عیراق مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ شاری كه‌ركوكدا بكات، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ عیراق له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندایه‌. 

ساڵحی له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ شاری كه‌ركوك شارێكی هه‌ستیاری عیراق و فره‌ پێكهاته‌یه‌ و به‌راورد ناكرێت به‌ هیچ شارێكی تری عیراق و نابێت هه‌مان ماه‌ه‌ڵه‌ی شاره‌كانی تری له‌گه‌ڵاا بكرێت، وتیشی: له‌م شاره‌دا سته‌م له‌ كورد و توركمان كراوه‌. 

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی به‌ره‌ی توركمانیی ئاشكرای كرد نامه‌ی ئاراسته‌ی حكومه‌تی به‌غدا كردوو و تێیدا دۆسیه‌ شاری كه‌ركوك و یه‌كسانی نێوان پێكهاته‌كانی وروژاندوه‌ و داوای كردووه‌ مافی پێكهاته‌كانی شاری كه‌ركوك به‌یه‌كسانیی و به‌بێ جیاوازی بدرێت.  

ئه‌رشه‌د ساڵحی وتی: من په‌رله‌مانتاری عیراقم واته‌ نوێنه‌ری ته‌واوی پێكهاته‌كانی شاری كه‌ركوكم و داوای ماف بۆ هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌كه‌م نه‌ك ته‌نها بۆ توركمان. 


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان