تەندروستی

سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی توور بۆ تەندروستی

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی توور بۆ تەندروستی
مەودا میدیا-

توور جۆرێکە لە سەوزە گرنگەکان و سوودی زۆری هەیە بۆ تەندروستی لەش، چونکە توور دەوڵەمەندە بە مادە و ڤیتامینی گرنگ.

ئەو کەسانەی کێشەی گەددەیان هەیە دەبێت گرنگی بەخواردنی توور بدەن، چونکە توور کرداری هەرسکردن باشتر دەکات و ئارەزووی خواردن زیاد دەکات.

خواردنی توور بەکتریا سوود بەخشەکانی ریخۆڵە زیاد دەکات، کرداری ریخۆڵەکان چالاکتر دەکات، هەروەها توور پەستانی بەرزی خوێن کۆنترۆڵ دەکات و رێژەی پۆتاسیۆم زیاد دەکات لە لەشدا.

توور بۆ ئەو کەسانە باشە کە مایەسیریان هەیە، چونکە نیشانەکانی مایەسیری کەم دەکاتەوە، هەروەها خواردنی توور دەبێتە هۆی پاککردنەوەی گورچیلە و میزەڵدان.

خواردنی توور کاریگەری هەیە لەسەر دابەزاندنی کێشی زیادەی لەش، هەروەها توور بۆ ئەو کەسانە باشە نەخۆشیی دڵ و دەمارەکانیان هەیە و رێگری دەکات لە توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد