عیراقی

عه‌ره‌ب له‌ كه‌ركوك ئامانجی خۆی ئاشكرا كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


عه‌ره‌ب له‌ كه‌ركوك ئامانجی خۆی ئاشكرا كرد
مه‌ودا میدیا - 

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی عیراق و مینبه‌ره‌كانیان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، له‌ زاری به‌رپرسان و خه‌ڵكی عه‌ره‌ب له‌ پارێزگای كه‌ركوك بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ عه‌ره‌ب له‌ كه‌ركوك بۆ ئه‌مجاره‌ ئامانجی خۆیانیان دیاری كردووه‌ و كاری جدیی بۆ ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی زانیاری عیراق، به‌ره‌ی عه‌ره‌ب له‌ كه‌ركوك به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی ئامانجیان ئه‌وه‌یه‌ پۆستی یه‌كه‌می شاری كه‌ركوك به‌ده‌ستبهێنن كه‌ ده‌كاته‌ پۆستی پارێزگاری شاری كه‌ركوك و یه‌كێك له‌ پۆسته‌ دیاره‌كانی هه‌ر پارێزگایه‌ك و له‌ئێستادا راكان جبوری پارێزگاری كه‌ركوكه‌ كه‌ له‌سه‌ر پشكی عه‌ره‌به‌.

بڕیاره‌ له‌ 18ی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق به‌رێوه‌بچێت به‌بێ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان. 








Qaiwan
Qaiwan