عیراقی

هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر بوو به‌ راستیی و جێبه‌جێ ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر بوو به‌ راستیی و جێبه‌جێ ده‌كرێت
مه‌ودا میدیا - 

حكومه‌تی به‌غدا ئاشكرای كرد له‌گه‌ڵ حكومه‌تی تاران سه‌رقاڵی ته‌واوكردنی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌رن له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتدا و چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن له‌ماوه‌ی 18 مانگدا كاره‌كانی ته‌واو ببێت و بكه‌وێته‌ كار.

به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، ناسر ئه‌لئه‌سه‌دی، راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ كاروباری گواستنه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌ چاوه‌روان ده‌كه‌ن له‌ماوه‌ی 18 مانگ كاری پرۆژه‌ی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌نێوان عیراق و ئیران ته‌واو بێت، كه‌ هاوكاریه‌كی به‌رچاوی سه‌ردانكارانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كات.

روونیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و هێڵه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌ توانای ده‌بێت ساڵانه‌ هه‌زاران گه‌شتیاری ئایینی له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ مه‌زارگه‌كان له‌ عیراق بگوازێته‌وه‌، كه‌ ماوه‌ی 30 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌ شاری به‌سره‌وه‌ له‌ عیراق بۆ ناوچه‌ی شلمجه‌ له‌ سنوری ئێران، پاش پاككردنه‌وه‌ی له‌و مینانه‌ی كه‌ له‌ شه‌ری نێوان هه‌ردوولادا نێژراون.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان