عیراقی

كه‌مته‌رخه‌م بووه‌.. خاوه‌نی هۆڵه‌ سوتاوه‌كه‌ی حه‌مدانییه‌ ده‌ستگیركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


كه‌مته‌رخه‌م بووه‌.. خاوه‌نی هۆڵه‌ سوتاوه‌كه‌ی حه‌مدانییه‌ ده‌ستگیركرا
مه‌ودا میدیا - 

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد خاوه‌نی هۆڵه‌كه‌ی قه‌زای حه‌مدانییه له‌هه‌ولێر‌ به‌ ناوی (سەمیر سلێمان کەرومی ڕەفۆ ئاسۆ) ده‌ستگیركرا دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی نێردرا بۆ هه‌رێمی كوردستان.

به‌پێی ڕاگه‌یاندراوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، خاوەنی ئەو هۆڵەی كه‌ له‌قه‌زای حه‌مدانییه‌ ئاگری لێکەوتەوە، لە لایەن لەشاری هەولێر دەستگیرکراو له‌ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: لەشاری هەولێر خاوەنی هۆڵەکە بەفەرمانی دادوەر ڕادەستی وەزارەتی ناوخۆی عێراق کرا.

ئەمەش لەکاتێکدا لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەک کەس دەرچوو، له‌ناویاندا خاوه‌نی هۆڵه‌كه‌ كه‌ تۆمه‌تبار كراوه‌ به‌وه‌ی كه‌مته‌رخه‌م بووه‌ له‌ كواڵێتی دروستكردنی هۆڵه‌كه‌دا. 

بەرگریی شارستانی و دەزگا پەیوەندیدارەکان ڕایانگەیاند: کەموکوڕیی زۆر لەهۆڵەکەدا هەبووە، بەجۆرێک ئامێرەکانی ئاگادارکردنەوەو ئاگر کوژێنەوەی تێدا نەبووەو زۆربەیشی بە ئەلیکۆبۆن دروستکراوەو ئەمانەش هۆکاربوون زوو گڕگرتن و داڕووخانی هۆڵەکەو کەوتنەوەی ئەو کارەساتە گەورەیە.

شه‌وی رابردوو هۆڵێكی ئاهه‌نگگێرانی هاوسه‌رگیریی له‌ شاری حه‌مدانیه‌ سه‌ر به‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا سوتا و به‌و هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ تا ئێستا. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان