ئابووری

بەهای دراو و نرخی زێڕ لە مەودا بخوێنەرەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهای دراو و نرخی زێڕ لە مەودا بخوێنەرەوە
مەودا میدیا-

بەهای  دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان سەرلەنوێ گۆڕانكاریی بەسەردا هات و بەپێی دوائاماری بۆرسە، لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكانی دراو 100 دۆلاری ئەمەریكی بە 156 هەزار و 950 دیناری عیراقی مامەڵەی پێوەكراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 3ی تشرینی یەكەمی 2023 بەهای دۆلار گۆڕانكاریی بەسەردا هات، ئەوەش لەكاتێكدایە لەماوەی مانگی رابردوودا چەندینجار بەهای ئەو دراوە بیانییە بەرامبەر دیناری عیراقی گۆڕانكاریی بەسەردا هاتووە.

لە بازاڕەكانی دراو بەهای دۆلار و دراوە بیانییەكانی دیكە لەكاتی كردنەوەی بازاڕی دراو بەمشێوەیەیە؛

100دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەرە بە 156هەزار و 950  دیناری عیراقی

100 یورۆ هاوتایە بە 165هەزار و 500 دیناری عیراقی       

100 پاوەن - بەریتانی بە 187 هەزار دیناری عیراقی مامەڵەی پێوەدەكرێت

بەهای 100 دۆلاری ئەمەریكی 2670 لیرەی توركییە

100 دۆلاری ئەمەریكی بەرامبەرە بە 4,980,000 تومەنی ئێرانی 


سەبارەت بە نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی تایبەت بە زێڕ لە هەرێم؛

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 418,000 دینارە

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 358,000 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 هاوتایە بە 478,000 دینار 

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 22 - 438,000 دیناری عیراقییە

یەك ئۆنسی زێڕ  هاوتایە بە 1824 دۆلار

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan