عیراقی
سیستانیی ناوبژیوانه.. دوو عه‌شیره‌ت له زیقار به چه‌كی قورس شه‌ڕ ده‌كه‌ن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
هه‌ردوو عه‌شیره‌تی ئال عومه‌ر و رومیز له شاری ناسرییه سه‌ر به پارێزگای زیقار له باشوری عیراق، به چه‌كی قورس رووبه‌ڕووی یه‌كبوونه‌وه و له‌و نێوانه‌دا زیانی جۆراوجۆر كه‌وتووه‌ته‌وه و لایه‌نه حكومیی و عهشائیرییهكانیش ناوبژیوانی ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نوسینگه‌ی ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانیی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عیراق، كه وه‌فدی ناردووه بۆ ناوبژیوانیی، له شه‌ڕی ئه‌و عه‌شیره‌ته‌دا زیانی گیانی هه‌بووه و داوایلێكردوون دان به‌خۆدا بگرن و به‌رێگه‌ی عه‌قڵ و حیكمه‌ت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
میدیای عیراقیی بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌هۆی شه‌ڕی نێوان ئه‌و دوو عه‌شیره‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك كوژراو هه‌ن كه هه‌ندێك سه‌رچاوه باس له 14 كوژراو ده‌كه‌ن و 115 خێزانیش ئاواره بوون، جگه له كوژرانی پۆلیسێك، سیستانیی داوای له‌و دوو عه‌شیره‌ته كردووه، وه‌ڵامی وه‌فده‌كه‌ی بده‌نه‌وه و كێشه‌كان كۆتایی پێبهێنن" كه به‌هۆی كێشه‌ی نێوان دوو گه‌نج له‌و دوو عه‌شیره‌ته‌وه سه‌ریهه‌ڵدا.