عیراقی
به‌رپرسێكی مه‌سیحیی: نه‌خۆشخانه‌كانی عیراق ئاستیان نزمه، بۆیه برینداران ده‌برێنه ده‌ره‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
![به‌رپرسێكی مه‌سیحیی: نه‌خۆشخانه‌كانی عیراق ئاستیان نزمه، بۆیه برینداران ده‌برێنه ده‌ره‌وه](/uploads/article/thumbnail/33516/slider_2023-09-27T134345Z_1455793408_RC20H3AW92O0_RTRMADP_3_IRAQ-FIRE-1024x683.jpg)
مه‌ودا میدیا -
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری قوربانیانی رووداوه‌كه‌ی شاری حه‌مدانییه سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وا، به‌رپرسێكی مه‌سیحیی ده‌ڵێت: نه‌خۆشخانه‌كانی عیراق به‌كه‌ڵكی چاره‌سه‌ركردنی سوتاوانی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه نایه‌ن.
زیا پترۆس، سیاسه‌تمه‌داری سه‌ربه‌خۆی كلدانیی مه‌سیحیی له عه‌نكاوه، بۆ مه‌ودا میدیای روونكرده‌وه، كه نه‌خۆشخانه‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان ناتوانن سوتان تا رێژه‌یه‌كی زۆر چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵكو تا ئاستی 40%ی سوتان ده‌توانن چاره‌سه‌ر بكه‌ن، بۆیه بریندارانی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه ده‌برێنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ئه‌و به‌رپرسه مه‌سیحییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پاپای ڤاتیكان ئاگاداری رووداوه‌كه‌یه و ئێستا نوێنه‌ری مه‌سیحییه‌كانی عیراق به‌سه‌ردانێك چووه‌ته ڤاتیكان و له كۆبونه‌وه‌دان له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه‌وه و پاپای ڤاتیكانیش په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی ناردووه و پاڕاوه‌ته‌وه بۆ چاكبوونه‌وه‌ی برینداران.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی عیراق، ئاماری قوربانیانی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه بۆ 119 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه و له‌ئێستادا به‌شێكیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.

بیروڕا
![News](/uploads/author/picture/13/resized_IMG-20200119-WA0001.jpg)
![News](/uploads/author/picture/81/resized_3333.png)
![News](/uploads/author/picture/2/resized_%D9%A8.png)
![News](/uploads/author/picture/36/resized_69d6cdd8-2ad4-42e7-8cf3-6791b44b1035.jpg)