گێتی

به‌رپرسێكی ئه‌مریكیی: ترامپ سوكایه‌تیی به‌ قوربانیانی سوپا كردووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌رپرسێكی ئه‌مریكیی: ترامپ سوكایه‌تیی به‌ قوربانیانی سوپا كردووه‌
مه‌ودا میدیا -

ژه‌نراڵ جۆن كیلی، راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا سوكایه‌تی به‌ كوژراوان و بریندارانی سوپای ئه‌مریكا كردووه‌ و به‌ته‌نگ ئه‌مریكاوه‌ نایه‌ت و ته‌نها كار بۆ خۆی ده‌كات.

ژه‌نراڵ جۆن كیلی، راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا له‌ دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (ده‌یلی مه‌یڵ)ی به‌ریتانیی وتویه‌تی: ترامپ سوكایه‌تیی به‌ قوربانیانی سوپای ئه‌مریكا ده‌كرد و ده‌یوت ئه‌و سه‌ربازه‌ ئه‌مریكییانه‌ی كه‌ كوژراون یان بریندار بوون، گه‌مژه‌ و بێئاگان.

به‌وته‌ی ژه‌نراڵ جۆن كیلی، راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا درۆی له‌گه‌ڵ ده‌نگده‌رانیدا كردووه‌، بۆیه‌ به‌كه‌ڵكی ئه‌وه‌ نایه‌ت جارێكی تر بكرێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، ئه‌مرۆ بۆ دووه‌مجار دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا رۆشته‌وه‌ به‌رده‌م دادگای مانهاتن له‌ شاری نیویۆرك له‌ ئه‌مریكا به‌مه‌به‌ستی دادگاییكردنی له‌ دۆسیه‌ی سه‌روه‌ته‌كه‌یدا. 



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان