خولەکانی جیهان

جامی جیهانیی تۆپی پێی 2030 لە سێ كیشوەر و شەش وڵات بەڕێوەدەچێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


جامی جیهانیی تۆپی پێی 2030 لە سێ كیشوەر و شەش وڵات بەڕێوەدەچێت
مەودا میدیا-

یەكێتیی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ (فیفا)  بە فەرمی رایگەیاند، جامی جیهانیی تۆپی پێ بۆ ساڵی 2030 لە سێ وڵات بەڕێوەدەچێت و یارییەكانی سەرەتاش لە سێ وڵاتی دیكە دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی تشرینی یەكەمی 2023، یەكێتیی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ (فیفا) لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد "ئەنجومەنی یەكێتییەكە بە كۆی دەنگ رەزامەندن لەسەر بردنەوەی هەریەك لە وڵاتانی مەغرب، ئیسپانیا و پۆرتوگال بۆ پێشوازیكردن لە جامی جیهانیی داهاتووی تۆپی پێ".

ئەوەش هاتووە، بە لەبەرچاوگرتنی مێژووی تۆپی پێ كە یەكەمین جامی جیهانیی تۆپی پێ لە ساڵی 1930 لە ئۆرۆگوای ئەنجامدرا، سێ یەكەمین یاریی جامی جیهانیی تۆپی پێی 2030 لە هەریەك لە ئۆرۆگوای، ئەرجەنتین وپاراگوای ئەنجامدەدرێن.

جیانی ئێنڤانتینۆ، سەرۆكی یەكێتییەكە لەوبارەیەوە وتی "جێدەستێكی جیهانیمان دەبێت لە 2030دا، جامی جیهانیی تۆپی پێ لە سێ كیشوەر و شەش وڵات بەڕێوەدەچێت و چێژ لە سەرجەم یارییەكان دەبینین، بەبۆنەی 100 ساڵەی جامی جیهانییشەوە ئاهەنگ دەگێڕین".


ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan