عیراقی
سەردانەکەی وەزیری دارایی هەرێم بۆ بەغدا دواخرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لەگەڵ وەزیرانی دارایی عیراق و هەرێمی کوردستان دواخرا، بەهۆی ئەوەی وەزیری دارایی هەرێم نەیتوانیوە ئامادەبێت.
دوای ئەوەی رۆژی 30ی ئەیلولی 2023 لەلایەن عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق نووسراوێک بۆ نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە بەغدا نێردرا داواکرا ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی تشرینی یەکەمی 2023 وەزیری دارایی هەرێم لە لیژنەکەیان ئامادەبێت بۆ تاوتوێکردنی پرسە داراییەکان و خستنەڕووی داهاتەکان، دوێنێ چوارشەممە 4ی تشرینی یەکەمی 2023 حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نووسراوی فەرمی وەڵامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراقی داوەتەوە و لە نووسراوەکەدا هاتووە "ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان ئەم هەفتە و هەفتەی داهاتووش ناتوانێت ئامادەبێت لە لیژنەی دارایی، چونکە لە وەزارەتەکەی دا سەرپەرشتی ئامادەکردنی داواکارییەکان دەکات بۆ دەستکردن بە وردبینی ژمارە و بڕی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشین و ئەوانەی چاودێریی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە لە هەرێمی کوردستان لەلایەن دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان".

لەبارەی دواخستنی سەردانەکەی وەزیری دارایی هەرێم بۆ بەغدا دارا سێکانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "باشتربوو ئەم سەردانەی وەزیری داریی هەرێم دوانەخرایە، چونکە هەم بۆ پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا باشبوو هەمیش لەکاتی خستنەڕووی وردەکارییەکان لەلایەن هەردوو وەزیری دارایی عیراق و هەرێم لیژنەی دارایی بەرچاوی رووندەبوو کە کام لایەن پابەندنەبووە بە رێککەوتنی دارایی نێوان هەرێم و بەغداوە".
س،ر