تەندروستی
تایبەت بە تووشبووانی شەكرە و بەرزیی كۆلێسترۆڵ، باشترین رێگە بۆ خواردنی سیر
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سیر یەكێكە لەو خۆراكە بەسوودانەی بۆ چارەسەر و كەمكردنەوەی كاریگەریی بەشێكی زۆر لە نەخۆشییە درێژخایەنەكان و كێشەكانی تەندروستیی لەلایەن تەندروستكارانەوە پێشنیاردەكرێـت.
بۆ ژمارەیەك كێشەی تەندروستیی وەك كێشەكانی سووڕی خوێن، نەخۆشییەكانی دڵ و شێرپەنجە و هەوكردنە ناوەكییەكانی جەستە سیر چارەسەرە، دەكرێت بە شێوازی جیاوازیش لە خواردندا بەكاربهێندرێت و سوودی هەبێت.
بۆ نەخۆشییەكانی شەكرە و بەرزیی كۆلێسترۆڵیش دەكرێت سیر وەك خۆراكێكی كاریگەر بەكاربهێندرێت بەم شێوازە :

1.سیری كاڵ بە گەدەی بەتاڵ
خواردنی سیری كاڵ بە گەدەی خاڵی لەگەڵ پەرداخێك ئاو دەبیتە هۆی دابەزینی ئاستی كۆلێسترۆڵ و تەندروستبوونی دڵ وكۆئەندامی سووڕی خوێن.
2. چای سیر
بڕێك سیری هاڕاو لەگەڵ دارچینی و ئاوی لیمۆ و ئاو، چایەكی بەتام و بۆنێكی خۆش و سوودێكی زۆری دەبێت.
3.سیر و هەنگوین
تێكەڵكردنی سیر لەگەڵ هەنگوین، بەتایبەت ئەگەر بە گەدەی خاڵی بخورێت، دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی هۆكارەكانی تووشبوون بە گەڕانەوەی ترشەڵۆكی گەدە.
4.سیری برژاو
برژاندنی سیر و خواردنی لەگەڵ سۆسی جۆراوجۆر، بەسوودە بۆ رێگریكردن لە زیادبوونی نیشانەكانی تووشبوون بە شەكرە.
5.سیری هاڕاو
دەكرێت تێكەڵبكرێت لەگەڵ زەڵاتە و خواردنە جۆراوجۆرەكان
6.زەیتی سیر
زەیتەكە لەگەڵ زەڵاتە و خواردنی دیكە بەكاردەهێندرێت و سوودێكی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت.
ژ.ع
ژ.ع