عیراقی

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق تووشبووانی شێرپه‌نجه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ ده‌نێرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق تووشبووانی شێرپه‌نجه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ ده‌نێرێت
مه‌ودا میدیا -

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق، عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری، وه‌زیری ناوخۆی عیراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئوردن و پسپۆڕانی بواری شێرپه‌نجه‌ی ئوردنیی كۆبووه‌ته‌وه‌ و چه‌ند بابه‌تێكی تاووتوێكردووه‌، له‌وانه‌ش چاره‌سه‌ركردنی كارمه‌ندانی ئه‌منیی تووشبوو به‌ شێرپه‌نجه‌.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق روونیكردووه‌ته‌وه‌، عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری، وه‌زیری ناوخۆی عیراق له‌گه‌ڵ مونته‌سه‌ر زوعبی، باڵیۆزی ئوردن له‌ عیراق و به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی حسێن بۆ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ له‌ عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن كۆبووه‌ته‌وه‌ و باسی ناردنی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراقی كردووه‌ بۆ ئوردن، كه‌ تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ بوون.

له‌ راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراقدا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، نه‌خۆشخانه‌ی حسێن له‌ عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن تایبه‌ت به‌ شێرپه‌نجه‌، یه‌كێكه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ پێشكه‌وتوووه‌كانی جیهان تایبه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان