عیراقی

گه‌نده‌ڵیی به‌رپرسێكی موسڵ به‌ره‌و زیندان ده‌بات

مەودا میدیا - سلێمانی |


گه‌نده‌ڵیی به‌رپرسێكی موسڵ به‌ره‌و زیندان ده‌بات
مه‌ودا میدیا -

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی عیراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ بڵاویانكرده‌وه‌، نۆفل عاكوب، پارێزگاری پێشووتری نه‌ینه‌وا، به‌هۆی گه‌نده‌ڵیی له‌ پاره‌دا، 15 ساڵ زیندانیی كاتیی بۆ بڕایه‌وه‌.

دادگای تاوانه‌كانی یه‌كی نه‌ینه‌وا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ هه‌واڵی حوكمدانه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ و روونیكرده‌وه‌، چه‌ندین فه‌رمانبه‌ری تری دیوانی پارێزگا كه‌ له‌گه‌ڵ پارێزگاری پێشووتری نه‌ینه‌وا كاری كردووه‌، حوكمیان بۆ ده‌رچووه‌.

سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌واڵی ده‌رچوونی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ نۆفل عاكوب، پارێزگاری پێشووتری نه‌ینه‌وا بڵاوكرایه‌وه‌.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان